Az-Zalzala • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ شَرًّۭا يَرَهُۥ ﴾
“and he who shall have done an atom's weight of evil, shall behold it.”
[ وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (٨) ] وه به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی مێرووله‌یه‌كی بچووك یان گه‌ردێكی بچووك شه‌ڕو خراپه بكات له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌یبینێته‌وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لێی خۆش‌بوو ئه‌وه هیچ ئه‌گه‌ر لێی خۆش نه‌بووبێ ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، بۆیه نابێ مرۆڤی موسڵمان تاوانی بچووكیشی پێ كه‌م بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بچووكێك له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدا بچووك نیه به‌ڵكو گه‌وره ئه‌بێت، والله أعلم.